زایەڵە - بەشی ڕاگەیاندنی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایانگەیاند:ئەمڕۆ 4ی 11 سێیەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی ڤیستیڤاڵی هەڵەبجە لەژێر چاودێری لیژنەکەمان بەڕێ کردووە. کە چاودێری ناوەوەو دەرەوەی شوێنی ڤیستیڤاڵەکە بەگشتی بووین.
ڕوونیشیان کردەوە:کەئاماری کار و چالاکیەکانی لیژنەکەیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەدا بەمشێوەیە بووە:
1 ڕێگری کردن لەگرانی فرۆشتن وجێگر کردنی نرخ و هەڵواسینی نرخ بۆ ئەوەی گەشتیاران زیاتر بەرچاویان ڕوون بێت لەو شتوومەکەی دەیکڕن،،
2.دەست بەسەرداگرتنی 75 دەبەی 1 کیلۆیی ڕوبەهەناری ساختە کە تامی تەمەرهندبوون کە هەوڵدرابوو بە نرخی ئەسڵی ڕۆبە هەناربفرۆشرێت.
3 دەست بەسەردا گرتنی 5 کیلۆ قیمە کە نەشیاو بوو بۆ بەکار هێنان..
4 دەست بەسەردا گرتنی نزیکەی 200کیلۆ تووە فەرەنگی کە شیاوی بەکار هێنان نەبوو،،
5. ڕێگری کردنی لە ساخکردنەوەی یاریە یانسبیەکانی منداڵان..
6. ڕێگری کردن لە گرانی کردنی دوو گاراجی سەیارە..کە سێ هەزار ونیووبوو کرا بە هەزار وپێنسەد دینار .
7. دەستبەسەرداگرتنی نزیەکەی 55 کیلۆ گۆشتی بێ مۆرو ناتەندروست کە ویسترابوو داخڵی ناوشار بکرێت،وە تەلەف کردنی..
تێبینی (بڕێکی زۆری ئەوشتانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەدەرەوەی ڤیستیڤاڵەکە بووە ویستراوە بهێنرێتە ناو ڤیستیڤاڵ بەڵام بەهۆی چاوکراوەیی لیژنەکەمان ڕێگر بووین.)
وە ئەمەش ژمارەی ئەو کەپر و شوێنکارانەیە لە ڤیستیڤاڵەکە سەردان کراون .
165 کەپر هەنار
160 کاری دەستی
110 وشکە
215خواردن
کۆی گشتی650 شوێنکار
کامەران کەریم