زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەسەر داربڕین لە سنوری مێرگەپان لە گوندی سێکانیان ، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بەدەم هەواڵەکەوە ، لەئەنجامدا لەسنوری گوندی ( هۆمەر قەوم ) بە هاوکاری ئاسایشی سورداش توانرا دەست بگیرێت بەسەر یەک ئوتومبێلی گازی دووتەنی داری بڕاودا و لەپاشاندا (٤) هاوڵاتیش بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکران .
پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی بەڕێز دادوەرو کراوەو بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم