زایەڵە - گهلهری ئاڕتفرۆش لە دامهزراوی ڤیم فاوەندەیشن لە شاری سلێمانی ، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان پێشانگەیەکی ھاوبەش و فراوانی بە ناونیشانی ” مێزۆپۆتامیا ” بۆ شێوەکارانی عێراق و کوردستان كردەوە.
لە پێشانگەكەدا ٤٩ هونەرمەندی شێوەکار لە شارەكانی بەغداد و باشوری عێراق و شارەكانی كوردستان كارە هونەرییەكانیان نمایش كردووە ، كە پێكهاتوون لە تابلۆ و ئیشی دەست و كاری پەیكەر.
شایەنی باسە پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت لە نمایش و كارە پێشاندراوەكانیش سەرجەمیان بۆ فرۆشتنن.
ڤینۆس تۆفیق