زایەڵە - لە هەڵەبجە دەستبەسەر بڕێکی زۆر جگەری نایاساییدا گیرا، دوو شوێنکار داخران و خاوەنەکەشیان ڕوبەڕووی ئیجرائاتی توند کرانەوە.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ 6ی11 دوای چەند ڕۆژێک لەلێکۆلینەوەو بەدواداچوون و چاودێری کردن لەلایەن لیژنەکەمان کە هەمیشە بێ ماندووبوون لەخەمی تەندروستی هاوشاریانمانە، لەهەڵمەتێکدا بۆگرتنی جگەری نایاسایی و قەدەغەکراو، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر جگەر نایاسایی قەدەغەکراو و دوو شوێنکار بەناوی (شیرەمەنی ئاسۆ) و (وشکەفرۆشی نیعمەت) داخران، خاوەنەکانیشیان بەپێی مادەی 240 لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە ڕاگیراون.
لێرەوە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور/ یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی شەهید و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن، دەکەین کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی لیژنەکەمانن .
کامەران کەریم