زایەڵە - فۆاد تەها ڕۆژنامەنوس و چالاکوان بەزایەڵەی ڕاگەیاند : گومان لەوەدا نیە کە سیاسیەکان تەنها بەوە نەوەستاون بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان تەنها هەڵسوکەوت و گوفتار و رەفتار هەڵسوکەوت رووبەروو بوونەوە بەکار بێنن لە دیدارە دبلوماسیەکانیاندا، بەلکو چەندان کەرستە و ئامرازی تریان بەشێوەی نادیار و داپۆشراو بەکار دێنن بۆ درەبرینی هەڵویستی خۆیان و ولاتەکانیان لەوانە رەنکی بۆینباخ قەرەوێت ( رباط) کە چەندان مانا و ئاماژە بەخۆ دەگرێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانی چەند رۆژی رابردوودا بۆ هەولێر بۆینباخی یان قەرەوێتی رەنگی قاوەیی تۆخی بەستبوو ، بەو مانایەی کە سەردانەکەم رەسمی نیە.
وتیشی: هەر بەو بۆنەیەوە رەنگی قاوەیی بۆینباخ بەمانای ئیستقرار یان هەست کردنە بە ئاسودەیی و دڵنیاییە دێت بۆ زۆرانێک لەخەڵک لەبەر ئەوەی ناخی زەوی قاوەییە.پەیکەری رەنگی قاوەیی زۆرجار هاندانە بۆ رێکی سیستەم و رێکخستن.
رەنگی قاوەیی مانای ئاسایش دەبەخشێ لەبەر ئەوەی ئاماژەیە بۆ ئاسایش و پارێزراوی یان پەنا بردن لە کەشێکی فەوزا و بۆ دەرەوە لەگەڵ هەست کردن بە ئینتمای زیاتر.هەر بەم بۆنەیەوە حەزم کرد چەند نمونەیەکی دیاری پەیامەکانی بەستنی بۆینباخ قەرەوێت بخەمە روو کە سەرکردەکان و پیاوانی سیاسەت بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بەکاریان هێناوە و کردویانەتە کەرستەیەکی دبلوماسی بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان
یەکێ لەو نمونانەش کاتێ لەگەرمەی شەری روسیا و ئوکرانیا کاتێ جوبایدن سەردانی ئەو ولاتەی کرد و لەکۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئوکرانیان فلادیمێر زینسکی دا بۆینباخی (قەرەوێتی) رەنگی شینی ئاسمانی و زەردی بەستبوو کە ئاماژەیە بۆ ئاڵای ئەو ولاتە ئەوەش ئاماژە بوو بۆ پشتیوانی کردنی ولاتەکەی لە ئوکریانیا لەشەری لەگەڵ روسیادا، ئەوەش جاری یەکەم نیە سەرۆکی ئەو ولاتە ئاماژەی داپۆشراوی لە دیداری دبلوماسی بەکار هێناوە .
هێمای بەوەشکرد: لە میانەی لووتکەی دووقولی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیاش کە لە حوزەیرانی 2021 لە جنیفی پایتەختی سویسرا بەرێوە چوو، ئەوکاتە هۆکارەکانی راگەیاندن رەخنەیان لە رەنگی ریباتەکەی بایدن گرت کە رەنکی شینێکی کراوە بوو. لەو کاتەدا تاتیان نیکولایفا گوتی ئەو رەنگە منداڵانەیە و ئاماژەیە بۆ دوو دڵی ( ترر) کە بۆچوونی لایەنی ئەمریکی نیشان دەدات، لە هەمانکاتدا راڤەی رەنگی بۆینباخی (قەرەوێتی) فلادیمێر بوتین کە رەنگی مارۆنیەکی تۆخ و شێوازی ئەندازیی لەسەر نەخشێندرابوو، نیشاندانی هەڵوێستی زیاتریەکلایی کراوەی سەرۆکی روسیای لەخۆ گرتبوو بەو مانایەی کە کرمیلین سورە لەسەر بەرگری لە هەڵویستی و دانوسانی داینامیکی( هەروەک ئاژانسی هەوالی روسی رایا نوفیستی) باسی کرد.
لەلایەن خۆیەوە دکتورە نیفین مسعد مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی ئابوری و زانستی لە زانکۆی قاهرە دەلێ( دونیای سیاسەت پریەتی لە پەیامی داپۆشراوی نادیار کە لەوانەیە کاریگەری زۆر و ئاماژەی زۆر تر لە هەڵویستی روبەرووی بەدوابوە بێت، ئەو دکتورە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی شەرق الاوسگ لەندەنی ( سیاسەت هیچ شتێکی لە سودفەدا نیە بۆ نمونە سەرۆکی ئەمریکا رژدە لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی دەنگی وەستانەوە( تەحەدی) لە دژی روسیا وقوڵکردنەوەی پشتیوانی ولاتکەی بۆ ئوکرانیا لە رووی سەربازی و لوجستیدا تەنانەت مەعنەویش ، ( وەک ئاماژەیەک بۆ بەستنی بۆینباخی سەرۆکی ئەمریکا )زیاتر دەلێێ ( مێژوو پریەتی لە ئاماژە کە بە جل و بەرگ بەدیار دەکەوێت کە سیاسیەکان پشتی پێ دەبەستن تەنانەت خەڵکی ئاسایش زۆرجار پەنای بۆ دەبات بۆ نمومەن کەسێک دەیەوێ پشتیگری کێشەی فەلەستین بکات ئەوە جەفیە و عەگاڵ( کوفیە) کە ئاماژەی بە کلتوری ئەو ولاتە دەبەستێت.کاتێ سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بیل کلنتور قەرەوێتێک دەبەستێت کە وێنەی زورنای لەسەرە لەمیانەی کۆبوونەوە مێژوویەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیسحاق رابین و یاسر عەرەفات سەرۆکی فەلەستین مەبەستی خۆی لەدواوە بوو کە ویستی پەیامێک بگەێنێ ، بەپێی شیکاری لێکوڵەر( ئوکونیل)، بەستنی ئەو جۆرە بۆینباخە (قەرەوێتە) مانای چیرۆکی کەوتنی دیوارەکانی ئەریحا بە دەنگی زوورنای دەگەیاند
ئەوە بەشێک بوو لە کاریگەری رەنگی بۆینباخ ( قەرەوێت) لە دیدارە دبلوماسیەکان ، هەوڵ دەدەم لە بەشێکی تر کاریگەری جل و بەر و رەنگی لە دیدارە سیاسیەکان بخەمە روو.
کامەران کەریم