زایەڵە – دکتۆر بەختیار سەجادی مامۆستای وێژە لە زانکۆی کوردستان – سنە، یانزە وردە سەرنجی لەسەر موزیکی کوردی بڵاوکردەوە؛ 
١. چەندە فەقیرن ئەو هونەرمەندە کوردانەی وا دەزانن مۆدێرنکردنی موزیک واتە گۆڕینی تەپڵ و دووزەلە بۆ ترۆمپێت و فلووت!
٢. چوار کۆڵەکەی ئاوازی کوردی: موجتەبا میرزادە، حەسەن یووسف‌زمانی، دڵشاد سەعید، عەبدوڵا سگرمە
۳. دیاردە، واتە سەید ئەسغەر کوردستانی.
٤. بە چیدا بزانین نەهامەتی ڕووی لە موزیکی کوردی کردووە؟ جەماعەتێک ڕقیان لە خالقی‌یە.
٥. زیرەک و ماملێ، گوێگریان جیاوازن؛ هەستی بەکوڵ و قووڵاییی زام.
٦. داهاتووی فەرهەنگیمان دەمترسێنێ، وەک ئێستای موزیک لە هەولێر.
٧. بەشێکی زۆری موزیکی کورمانجیی ئەمڕۆ حەماسی نییە، مێکانیکییە.
٨. لە سەرقەبران تەرمی عەباس کەمەندی-م لەسەر شان هەڵگرتبوو. دڵنیا بووم نەمردووە.
٩. موزیک هێندە کاریگەرە تەنانەت دەشتوانێ کێشەی کەرکووکمان بۆ چارەسەر بکا.
١٠. موزیکی سادە و ساکار سەرچاوەی کارەساته. ئادۆرنۆ دژی جاز بوو؛ پاپی کوردیی ببیستایە، چی دەگوت؟
۱۱. گۆرانیبێژێکی بەتوانایت؟ بەرهەمی خۆتمان بەرێ، نەک هی خەڵکی تر.