زایەڵە - ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەو رۆژەی پارتەکەی حەلبوسی و پارتی  هاوپەیمانیان ڕاگەیاند لەگەڵ موقتەدا سەدر و بۆ یەکەم جار توانیان درز بخەنە نێوماڵی شیعەوە ، سەرکردە شیعیەکان بڕیاری تۆڵەکردنیان دایەوە لەو سێ لایەنە . دوای ئەوەی سەدر ناچارکرا لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە بە بابەتێکی مەزهەبی و پاشان بیرلەوەکرایەوە کە کام لەودوولایەنەی تر سزابدەن .

وتیشی:  هەربۆیە دروستکردنی هاوپەیمانیەکی بەهێزی سونەکانی لەبەرەی بەرهەڵستکاری حەلبوسی دروست بوو ، پاشان سزادانی حەلبوسی پێشخرا  بۆ ئەوە کەسی یەکەمی دەسەڵاتی یاسادانان دوربخرێتەوە نەتوانرێت هیچ جموجوڵێکی سیاسی هەماهەنگ بکرێت ، لەئێستادا لادانی محەمەد حەلبوسی چەند سزا بوو بۆ حەلبوسی لەوە زیاتر نامەیەکی هەرەشەیە بۆ لایەنەکانی دیکە.

کامەران کەریم