زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی فێڵكردن‌و ده‌ستبڕینی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سكاڵایای یاساییان تۆماركرد كه له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه فێڵیانلێكراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام‌و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباران به‌ناوی گه‌یاندنی كاڵای جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان له‌سكاڵاكاران وه‌رگرتووه، دواتر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌یاندنی كاڵاكاندا بڕی پاره‌ی كاڵاكه‌و كرێی گواستنه‌وه‌ی له‌كڕیار وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام تۆمه‌تباران موبایله‌كانیان كوژاندۆته‌وه‌و خۆیان ونكردووه.
تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی 1990 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم