زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تیکواندۆی خانمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جام جیهانی کووریای باشوور لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپی چین بە ئاکامێکی زۆر نزیک لەیەک تووشی شکست بوو و لە خولی پێشبڕکێیەکان دوور خرایەوە.
پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تیکواندۆی 2023 دوێنی 23 خەزەڵوەر بە میوانداری کووریای باشوور و لەشاری گویانگ بە ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.
لەو بەشدا 7 تیپی بەڕازیل، چین، ساحلی عاج، کووریای باشوور، مەکزیک، مەراکیش و ئێران ئامادە دەبن.
تیپی نیشتمانی ئێران لە یەکەمین دیدار بەرانبەر بە چین بە ئاکامێکی زۆر نزیک یارییەکی دۆڕا و تووشی شکست بوو و لە خولی پێشبڕکێیەکان دوور خرایەوە.
ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی خانمان لە ئەستۆی خاتوو (مێهرووزی ساعی)یدا بوو.
کژاڵ حەمیدی