زایەڵە - یاریدهدهری سهرۆكی حكومهتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنگرهیهکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە.
ئەوەشی وتووە : هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ئایندەیەکی نزیک دەست پێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە: لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.
جێی باسە ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوو وەزیری نەوتی عیراق و شاندێکی یاوەری ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر مانەوە بەمەبەستی رێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
کامەران کەریم