زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی لە هاونیشتمانییانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان دەکات.
رۆژی هەینی، 17ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م. هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه."
لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە 25ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمیی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسندکرا.
لە 17ی تشرینی دووەمیی 1993یەکەم قوتابخانەی تورکمانی بەناوی 'دوغوش' لە هەولێر کرایەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م.
هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.