زایەڵە - لە هەولێر بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی وانەبێژان هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوەپێكراون.
بڕیارە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر خۆپیشاندانێك بۆ خستنەڕووی داواكارییەكانیان ئەنجامبدەن.
خۆپیشاندانەكە هاوكاتی ئەو خۆپیشاندانانەیە كە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن مامۆستایان ومووچەخۆرانەوە لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین و ناوچەكانی دەوروبەریان دژ بە دواكەوتنی مووچە ئەنجامبدرێت.
ئەوەش زانراوە: لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوەپێكراوە، مەبەست لە هێنانی هێزەكە بۆ رێگرییە لە خۆپیشاندانی وانەبێژان.
کامەران کەریم