زایەڵە - بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە. بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دوو بڕگە لەخۆدەگرێت.
بڕگەی یەکەم کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران. بڕگەی دووەمیش دەنگدان و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنە تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کامەران کەریم