زایەڵە - ئیسماعیل حمەڕەحیم نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئاماژەکانی جەنگی غەزە ناسراو بەتۆفانی ئاقسا، روولەوەیە ئەم جەنگە کۆتایی بەدەسەڵاتی ناتانیاهۆ بهێنێت، چونکە لەلایەک باری ئابووری حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەرەو ئیفلاس و قەرزاربارییەکی زۆر دێنێ، لەلایەکی دیکەوە بەهۆی باری نائارامی ئۆردوگا جولەکەنشینەکان ڕوولەخراپ بوون دەڕوات و ژمارەیەکی بەرچاوی کارگەو دامودەزگای ئەو قەوارەیە لەکارکەوتوتون و بێکارییەکی بەرچاو هاتۆتەپێش، ئەمە جگەلەوەی بەهەزاران هاوڵاتی جولەکە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوەو ڕوویان لەناوچەکانی دیکە کردووەو ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەر دەسەڵاتی ئەو قەوارەیە دروستکردووە، سەرەڕای ئەوەش فشارە نێودەوڵەتییەکان تابێت زیاتر دەبێت لەسەر ناتانیاهۆ بۆوەستاندنی جەنگ.
وتیشی: جگەلەوەش بەناوبانگترین ڕۆژنامەی ئیسرائیل پەردەی لەسەرتاوانەکانی ئەو قەوارەیە هەڵداوەتەوەو دەڵێت حەماس ئاگاداری ئاهەنگەکەی ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر نەبووەو حەماس دەستی لەکوشتنی ئامادەبوانی ئەوکەسانە نەبووە، کەلەو ئاهەنگە بەشداربوون، بەڵکو تاوانەکە لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدراوە، بۆیە درێژەکێشانی جەنگی غەزە بەزیانی ئەو قەوارەیە تەواو دەبێت و،ئەم جەنگە سەری ناتانیاهۆ دەخوات و کۆتایی بەدەسەڵاتی سیاسی ئەو تاوانکارە دەهێنێ.
کامەران کەریم