زایەڵە ـــ بڕیاری سەندیکای جیهانی زۆران لەمەڕ دۆسیەی وەرزشوانی نیشتمانی ئێران لە بەشی زۆرانی فەرەنگیدا و لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی تەبەرستان ڕاگەیندرا.

بەهۆی هەڵەی موحەمەدی گەرایی وەرزشوانی نیشتمانی کێشی 77 کیلۆگرامی زۆرانی فەرەنگی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی تەبەرستان و فڕیدانی بوتلی ئاو بۆسەر دۆشەکی کێبەرکێ لە نێوان خۆی و وەرزشوانێکی ژاپۆنیدا، سەندیکای جیهانی زۆران ڕا و بڕیاری خۆی لە لێژنەی ئەخلاقی دا دەرکردووە.

لەسەر ئەو بنەما موحەمەد گەرایی بە ماوەی یەکساڵ لە ئامادەبوون بۆ هەموو جۆرە پێشبڕکێ زۆرانێ بایکۆتکرا و دەبێ بڕی پارەی یەک هەزار فرانکی سویس پەرداخ بە سەندیکای جیهانی زۆران بکات.

فیدراسیۆنی زۆرانیش بەهۆی هەڵەی ئەو وەرزشوانەوە تاوانی پرداخکردنی 5هەزار فرانکی سویسی بەسەردا سپێنرا.

بەهۆی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە گرایی بێگومان پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسیشی لەدەست دەرچوو.

کەژاڵ حەمیدی