زایەڵە - قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای وارماوا لە نزیک گوندی میرەدێ تاوەکو تونێلی دەربەندیخان تەواوبووە و کارکردن لە قۆناغی کۆتایی بەردەوامە.
پڕۆژەکە لە دوو قۆناغ پێکھاتووە و گوژمەی ھەردوو قۆناغەکە نزیکەی 160 ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە جێبەجێ دەکرێت.
کامەران کەریم