زایەڵە - كەتیبەكانی قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، لەبارەی ئاگربەستەكەیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە .
ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆكی ڕاگەیەندراوەكەیە:
ئاگربەست لە سەعات حەوتی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 24/11/2023 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
ئاگربەست بۆ ماوەی چوار ڕۆژە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەكات، لەگەڵیدا سەرجەم پرۆسە سەربازییەكانی كەتیبەكانی قەسام و هێزە بەرگریكارەكان ڕادەگیرێن .
پێویستە لەو ماوەیەدا دوژمنی زایۆنیش پابەندی ئاگربەستەكە بێت .
سوڕانەوەی فڕۆكەی دوژمن بەهەموو شێوەیەك بەسەر ئاسمانی كەرتی غەززەوە ڕادەگیرێت .
ڕۆژانە و بۆ ماوەیەی شەش سەعات، فڕینی فڕۆكەی شەڕكەر بە ئاسمانی غەززەدا ڕادەوەستێت، ئەمەش لە 10 ی بەیانیەوە دەستپێدەكات بۆ 4 ی ئێوارە .
سێ گیراوی فەلەستینی لە ژن و مناڵ بەرامبەر یەك گیراوی زایۆنی ئازاد دەكرێن .
لەماوەی چوار ڕۆژدا 50 بارمتەی زایۆنی لە ژن و مناڵ ئازاد دەكرێن كە تەمەنیان خوار 19 ساڵە .
ڕۆژانە ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی 200 بارهەڵگر لە پێداویستی فریاگوزاریی و پزیشكیی بۆ تەواوی ناوچەكانی كەرتی غەززە .
ڕۆژانە 4 بارهەڵگر (تانكەر) سوتەمەنی و گازی شل داخڵی ناوچەكانی كەرتی غەززە دەكرێت .
کامەران کەریم