زایەڵە - محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشوازیکرد لەوەفدێکی ئۆفیسی شاری سنە وەکو شاری داهێنەری میوزیکی یونسکۆ.
لە دیدارێکدا کە نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئۆفیسی ئەدەبی یونسکۆ لە سلێمانی وبەڕێوەبەری بەشی کەلەپور و تیپی هونەری میللی سلێمانی ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لە بارەی گەڵاڵەکردنی هەفتەیەکی رۆشنبیری بە هاوبەشی کە تێیدا چەندین چالاکی رۆشنبیریی لە لایەن نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندانی هەردوو شاری سلێمانی و سنە پێشکەش بکرێت.
لای خۆیەوە محەمەد کوردۆ ، ئامادەیی تەواوی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بۆ دووپاتکردنەوە بۆ سەرخستنی پرۆژەکە جا لە سلێمانی بێت یان لە سنە و راشیگەیاند چالاکییەکی لەو شێوە ڕەهەندی نێودەوڵەتیشی دەبێت چونکە هەردوو شارەکە لەلایەن یونسکۆوە ناسێنراون.
شایانی باسە، لەساڵی ٢٠١٩، سلێمانی وەکو شاری داهێنەری ئەدەبی و سنە وەکو شاری داهێنەری میوزیک لەلایەن یونسکۆو دەستنیشانکران.
کامەران کەریم