زایەڵە ـــ پاش ونبوونی 5 شاخەوان لە ناوچەی"سێن بران"ی ئوشترانکوە لە پارێزگای لۆرستان، ئەوا بەرپرسی فریاگوزاری هەواڵی مەرگ و لەناوچوونی ئەو چەن شاخەوانەی داوە.
موحسێنی ئادینەوەند بەرپرسی فریاگوزاری ئەو پارێزگا ڕایگەیاند، تەرمی 5 شاخەوانی ونبوو لە ژێر هەرس دۆزرایەوە و بە کۆپتەری مانگی سوور گواسترانەوە بۆ پارێزگای مەرکەزی.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، ڕۆژی ڕابردوو تیپێکی پێکهاتە لە 9 شاخەوان لە شاری "دووروود" بەسەر بەرزایەکانی "سێن بران"دا سەردەکەفن و ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەدا بەهۆی هاتی هەرەسەوە تووشی ئەو کارەساتە دەبن.
بەرپرسەکانی ئەو ناوچەیە دەڵێن چوار کەس لەو شاخەوانانە تووشی گەزندیتوویی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری (ئەلیگوودەرز)، بەڵام 5 شاخەوانی دیکە گیانیان لەدەست داوە کە خەڵکی شارەکانی بروجێرد و مەلایر و دووروود بوون.
"سێن بران" بە بەرزایی 4100 مەترەوە، وەکوو بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئوشترانکوە لە "ئەزنا" یەکێک لە شارەکانی پارێزگای لوڕستان دێتە ئەژمار.