زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی قەندیل گەشتێکی تایبەتی دیکەی ساز کرد بۆ سەر چەن ناوچە و شاخی کوردستان.
ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانیی قەندیل ئاماژەی دا؛ موحەمەد چاوشین لە گرووپی شاخەوانی قەڵادزێ و چەن هاوڕێ دیکە گەشتی دوێنێ هەینی گرووپی قەندیلیان ساز کرد گەشتەکە بریتی بوو لە گەشتێکی پیادەڕەوی لە جۆلانانەوە بۆ شیوەڕەزی کۆن لە دامێنی کەلەگا و لەوێیەوە بۆ بەرزاییەکانی ئەمەرکاکۆڵ، و بۆ نانی نیوەڕۆش لە ناوچەی شۆڕان گیرسانەوە دوای نیوەڕۆش لە بەرزاییەکانی نێوان شۆڕان و داودێ و بە پێدەشتی چۆمخرکەدا بۆ ناو شار شۆڕ بوونەوە.
November 25, 2023