زایەڵە - کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە کە لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.
پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەانی ئەمڕۆ.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی پێشبینییەکانی بەشێک لە شارەزایانی کەشناسی لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەولێر و دهۆک مامناوەند و لە سلێمانی بە لاوازی و پچڕ پچڕی دەبارێت.