زایەڵە - دوای ئەوەی لە بازگەی چیمەن رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی کرا بەرەو شاری بەغداد بەڕێبکەون، رێگای سەرەکی سلێمانی - کەرکوک_یان داخست.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتوون بەڵام لە بازگەی چیمەن ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیراون و رێگەیان پێنادرێت داخڵ ببن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا مامۆستایان لە ناو بازگەکەدا لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزیون و دەستیانکردووە بە خۆپیشاندان و رێگای سەرەکی کەرکوک - سلێمان_یان داخستووە.

پێشتر بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راگەیاندبوو، تەنانەت ئەگەر ئەو مامۆستایانە نەشگەنە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی ئەو ژمارە مامۆستایەی کە تا ئێستا گەیشتوون لە مەیدانی ئازادی شاری بەغدادەوە خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامدەدەن.

کامەران کەریم