زایەڵە - تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند:سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و لێپرسراوی نووسینگەی بەڕێوبەری گشتی، پێکوتەی "ڤاکسینی" ئەنفلۆنزای وەرزییان وەرگرت.

پێکوتەکە لەسەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن وەریبگرن.

پێکوتەکە یەك ژەمە و ساڵانەیە، بۆ هەموو هاوڵاتیەك دەبێت، بەتایبەت بۆ کەسانی بە تەمەن و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یان ئەوانەی بە زۆریی توشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبن.

هەروەها مناڵانی تەمەن شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەتوانن ئەو ڤاکسینە وەربگرن.

کامەران کەریم