زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: مامۆستایانی سەربەرز ، دوو ڕۆژە پەروەردەکان هەوڵی ئەوە ئەدەن پرۆسەی پەروەردە دەست پێبکاتەوە تا ئێرە ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە کە گرنگە پرۆسەکە نەفەوتێت و بەردەوام بێت، بەڵام بە جێبەجێکردنی داواکان ئەم داوایە دێتە دی بەڵام بەداخەوە ، لێرەو لەوێ دەبیستین، کە زمانی هەڕەشە و ترساندن وفشار بەکاردێت، کە ئەمە کارێکی نائەخلاقی و پیشەییە،چونکە سەرباری ئەوەی منی مامۆستا مافم خوراوەو قوربانیم،کەچی لەهەندێ شوێن ناپەروەردەییانە مامەڵە ئەکرێ لەسەر ئاستی جیاواز بۆیە بۆ هەموولایەکی ڕوون ئەکەینەوە کە مامۆستایەک خاوەن ئیرادەبێ و لەپێناو مافەکانی بجەنگێ ، هەرگیز لە زمانی هەڕەشە ناترسێ .
وتیشی: کاتێک بەڕێوەبەری قوتابخانەکان داوا لەمامۆستایان ئەکەن کە ئاخۆ دەوام دەکەن یانا ، ئەمان ئیشی ئیداری خۆیان جێبەجێ دەکەن و دەبێت وەڵامی پەروەردەکانی خۆیان بدەنەوە ، تۆی مامۆستا وەڵامی خۆت بدەرەوە،کە دەوام ناکەم ،مەترسە ،لەوەی ،ناوت دەنێرێت بۆ پەروەردە ، چونکە ئەگەر ئێمە کۆ دەنگ بین کەس ناتوانێت غیابتان بدات بۆیە بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان،هاوهەڵوێستی ئێوەی مامۆستایانن ، پێویست ناکات سەنگەر لەیەکتر بگرین .کاتێک تۆی مامۆستا دوای 75 ڕۆژ کەس خۆی بەخاوەنت نازانێت تا وەڵامی داواکارییەکانت بداتەوە ، خێرە ئێستا خەڵکێک خۆی بەدەمڕاستی تۆ بزانێت و داوای دەوامت لێبکات بۆیە داواکارم ڕێگە نەدەن درز بکەوێتە نێوانتان ، چونکە سەرکەوتن و مژدەی خۆش نزیکە ، بەهیچ شێوەیەک ترستان لەغیابات نەبێت ، چونکە ئێوە خاوەن ئیرادەو داواکاری مافێکی ڕەوان .
کامەران کەریم