زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد: بەهۆی ساختەکاری و فێڵکردن لەهاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر (20) تۆن تایتدا دەگرن و گەنجینەکەی دادەخەن.
ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە لە ناوچەی تانجەرۆ - مەیدانی دارەکە دەستیان بەسەر بڕی (20) تۆن تایتدا گیراوە کە خاوەنەکەی ساختەی جۆر و بڕەکەی کردوە و لە جۆری تایتی جلشۆردنی دەستییەوە کردوە بە تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیک.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی گەنجینەکە (بێ ناوە) دادەخرێت و تەواوی تایتەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم