زایەڵە - نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ ئەرکەکەی وەکوو وەزیری پێشمەرگە کرد.

لە بەیاننامەکەی بارزانی هاتووە: پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لێده‌كه‌ین.
بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارییه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بین.
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر دووركەوتنەوەی لە ئەركەكەی، ڕۆژی دووشەممە 27ی 11ی 2023، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە سەر ئەركەكەی.