زایەڵە - بەشی پۆلیسی  نەهێشتی  تاوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی دزی کردن بەبڕی ۳٥۰،۰۰۰ هەزاردیناری عێراقی لەهاوڵاتیەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر  لەمزگەوتێکی هەڵەبجەدا.

  پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاشکراشیکرد:  ناوی کەسەکە (ی .ح.ک) تەمەن ٤٤ ساڵ  دانیشتوی سنوری پارێزگای سلێمانییە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی  یاسایی 446 سزادانی عێراقی سزادراوە.

کامەران کەریم