زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی بەغداد دەینێرێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دابەشدەكرێت و بڕیاردراوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاگانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دابەشبكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بەو بەشە نەوتەی كە بڕیارە لە بەغدادەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە.
بڕیاردراوە لە كاتی هاتنیدا تەرخانبكرێت بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی و گەرمیان ڕاپەڕین.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامدەبێت بە نرخی 103 و 500 دینار بە هەمان میكانیزم دابەشدەكرێت.
کامەران کەریم