زایەڵە ـــ وەرزشوانێکی پارئۆڵۆمپیکی و خەڵکی تایلەند لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری خۆیدا کارەساتێکی وەبارهێنا.
چاتورونگ سوکسوک تەمەن 29 ساڵ و خاوەنی نیشانی زێوی پارئۆڵۆمپیک لە لقی وەرزشی مەلەوانیدا، لە ڕۆژی جێژنی هاوسەرگیریدا، پێش لە خۆکوژی هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکەی کردە قوربانی.
ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکی دەبێتە دەمەقڕەیان و شوێنی ڕێوڕەسمەکە بەجێ دێڵی و پاش ماوەیەک بە چەکی پڕەوە دێتەوە و هاوسەرەکەی و هەروەها دایک و خۆشک هاوسەرەکی دەداتە بەر گولە و دەیانکوژێت و دوو میوانی دیکەش بریندار دەکات کە یەکێکیان لەڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست ئەدات.
ئاسایشی تایلەند ڕایگەیاند کە هێشتاکوو مەبەستی ناوبراو لە ئەنجامی ئەو کارە نادیارە و ساڵی ڕابردوو بەشێوازی ئاسایی چەک و گولەی کڕیوە.
کەژاڵ حەمیدی