زایەڵە - ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ماوەی 17 ساڵە ئەو هەڵبژاردنە ئەنمجام نەدراوە، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی لە پارێزگای هه‌ولێر، 13 ئەندام لە سلێمانی، 11 ئەندام لە دهۆک و 9 ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر 11 هه‌زار و 565 ده‌نگده‌ر هه‌یه و 42 سندوق دانراون 33 كاندیدیش هه‌ن و كێبڕكێ ده‌كه‌ن، لانیكه‌م 7 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی 9 هه‌زار و 617 ده‌نگده‌ر هه‌یه 20 سندوق دانراون و 26 كاندید هه‌ن و 13 كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌ن.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك و 7 هه‌زار و 700 ده‌نگده‌ر هه‌ن و 30 سندوق هه‌ن و 17 كاندید هه‌ن و 11 كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌ن.
له پارێزگای هه‌ڵەبجه 802 ده‌نگده‌ر هه‌ن و3 سندوق دانراون و 10 كاندید هه‌ن و ژماره‌ی كورسیه‌كانیش 9 كورسین.
کامەران کەریم