زایەڵە - دانانی پەیکەری گوێز لە سنووری شارەوانی تەوێڵە جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: کارەکانی دانانی پەیکەری گوێز لە سنووری شارەوانی تەوێڵە دەستی پیکردووە و لەئایندەیکی نزیکدا پەردەی لەسەرلادەدرێت،کارەکە بوودجەی پێویستی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بۆ تەرخان کراوە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەندازیار خێڵان عبدالرحمن میرزاحسن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە و ئەندازیار عیمادخالد سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە لەلایەن لیژنەیەک دێتە جێبەجێکردن و لەلایەن پەیکەرساز ( هونەر صاحب) دروست کراوە .

کامەران کەریم