زایەڵە - سڵێمان محەمەد سەعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕۆژی پێنجشەممە لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان و بەڕێوەبەری کارگێڕی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان پێشوازیی کرد لە بەڕێزان (عەلی ئەسغەر دەریایی) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای کوردستان (سنە) و (ڕەشید مەحمودی)  جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری سینەما و هونەر .

سەردانەکەی وەفدی میوان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەشداریکردنیان بوو لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخان و لە دانیشتەکەدا باسیان تێکەڵی کلتوری و هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا ، بەتایبەت لەڕووی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شانۆی شەقام و هەماهەنگیکردن لە کاتی بەشداریکردنی گروپەکانی فێستیڤاڵ لەنێوان هەردوولا.

پاشان بەڕێز قائیمقام بەیاوەری وەفدی میوان بەشدارییان لە بیینی یەکێک لە شانۆکان کرد کە لە پارکی شار بەڕێوچوو.

کامەران کەریم