زایەڵە - هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە ٢٠٢٣/١١/١٧ هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٢ )بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی (٥٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەشەوی ٢٠٢٣/١١/٣٠ تۆمەتباری سێهەمی ئەو باندە بازرگانەی کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە.
کامەران کەریم