زایەڵە - شارەزایەکی بواری یاسا رایدەگەیەنێت لە عێراق زیاتر لە ٦٥٠ پلەی وەزیفی تایبەت بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.
هاوڕێ تۆفیق شارەزا لە بواری یاسا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە بەڕێوەبردنی پۆستە باڵاکان بەوەکالەت رایگەیاندووە: لە عێراق ماوەی دەیان ساڵە بەشی زۆری داودەزگاکانی دەوڵەت ،بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبرێن ، هەر لەسەرۆکی دەستەکان و بریکاری وەزیرەکانەوە بیگرە هەتاوەکو بەرێوەبەرەگشتیەکان. ئەمانە زۆرینەی رەهایان بە وەکالەتن، وەکالەت چیە و کێشەی چیە؟ لەروانگەی قانونی و کارگێڕی.
وتیشی: هەموو یەکەیەکی کارگێری کاتێک بەرپرسی یەکەمی بەهەر هۆیەک (خانەنشین بوون ، وازنامە، دوورخستنەوە بە بریاری دادگا ) کە لە کارەکانیان نامێنن، لەو کاتانەدا بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەشێوەیەکی کاتی ،کەسێک رادەسپێرن بە شێوەی وەکالەت فەرمانگەکە بەڕێوەببات.
کامەران کەریم