زایەڵە -  فیلمی سینه‌مایی کوردی "زاڵاوا" خه‌ڵاتی بیست و دووهه‌مین "جه‌ژنی حافز"ی بەده‌ستهێنا

 فیلمی سینه‌مایی کوردی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری" خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و دووهه‌مین خولی "جه‌ژنی سینه‌مایی حافز"ی بەده‌ستهێنا.

ڕێوڕه‌سمی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان به براوه‌کانی بیست و دووهه‌مین خولی "جه‌ژنی حافز" دوای ساڵێک وه‌ستان، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "ئومید موعه‌لیم" و به به‌رهه‌مهێنانی خاتوو "ئازه‌ر مێعماریان‌" له هوتێل "ئێسپیناس پاڵاس" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی‌ باشترینه‌کانی سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران به سه‌رکه‌ووتوان به‌خشرا. 

"محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌لیمه‌ردانی" پێشکه‌ش کاریی ئه‌م جه‌ژنه‌ی به‌شی که‌رتی تایبه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌که‌ش له ئه‌ستۆی "عه‌لی ئۆجی" بوو. 

مه‌نسوور جیهانی