زایەڵە - هاتوچۆی دەربەندیخان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگای دەربەندیخان سلیمانی بەڕووی شۆفێراندا داخراوە .
هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئاگاداری شۆفێرە بەڕێزەکان دەکەین بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش و دروست بوونی ئاستەنگی لەسەر ڕێگای دەربەندیخان وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، ڕێگای دەربەندیخان سلیمانی بەڕووی شۆفێراندا داخراوە ، تیمەکانی هاتووچۆ ئامێری پێویستیان بردووە بۆ کردنەوەو پاککردنەوەی ڕێگاکە ،داوا لەشۆفێران دەکەین بۆکاری زۆر پێویست نەبێ لەشار دەرنەچن یان ڕێگای قەزای قەرەداخ بەکار بهێنن ، لەکاتی نەمانی گرفتی ڕێگاکە ئاگادارتان دەکەینەوە.
کامەران کەریم