زایەڵە - مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردو به‌چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌ڕووداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و به‌سه‌ختی برینداری كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردو ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی دۆسیه‌كه‌وه، تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان كرایه‌وه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ن، ع) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم