زایەڵە - پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ داواكردنی خواردن لە رێگای ئینتەرنێتەوە و گەیاندنی لە عێراق بگاتە 845 ملیۆن دۆلار.
بەپێی داتایەك، ئەمساڵ بازاڕی گەیاندنی خواردن بە رێژەی 19.40 % بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بگاتە 845 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو رێژەی گەشەكردنی ئەم بازاڕە بۆ 26 % بەرزببێتەوە و تا ساڵی 2028 بگاتە دوو ملیار دۆلاری ئەمریكی.
لەسەر ئاستی جیهانیش بۆ داواكردنی خواردن لە رێگای ئینتەرنێتەوە چین لە پلەی یەكەمدایە و ئەمساڵ لەو رێگایەوە 395.90 ملیار دۆلار داهاتی بووە.
کامەران کەریم