زایەڵە - ئەمڕۆ به ئاماده‌بوون و چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له سلێمانی یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستیی جینۆساید، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنفرانسه‌كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا نزیكه‌ی بیست توێژینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جینۆساید له ڕۆمان، شیعر، فیلم و شانۆی كوردیدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان له دوو توێی كتێبێكی 527 لاپه‌ڕه‌ییدا چاپكراون و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی میوانانی كۆنفرانسی كرد.
دواتر وتاری پارێزگاری سلێمانی له لایه‌ن شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئیداری پێشكه‌ش كرا.پاشان فیچەرێک نمایشکرا و گروپی هونەری سانیار پارچەیەکی میوزیکیان پێشکەش کرد.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه‌كه، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان دوای بەخێرهێنانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و میوانانی کۆنفرانس، ڕایگه‌یاند، ئه‌م كۆنفرانسه "هه‌وڵێكی خاكه‌ڕاییانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی فراوانتر له دیدگای نووسه‌ران، ئه‌دیبان و شاعیرانمان، سه‌باره‌ت به كۆژانه‌كانی مێژووی نووسراو و نه‌نووسراوی ڕابردووی دوور و نزیكمان.
وتیشی: ئه‌م كۆنفرانسه ده‌بێته كڵاو ڕۆژنه‌یه‌كی گرنگ، بۆ گۆڕینی دیدگامان، له باره‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كته‌رێكی به‌هێزی كوردی؛ كه توانای گێڕانه‌وه‌ی ساده‌ی تاوانه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، له هه‌ناوی كۆژان و سیاسه‌تی قڕكردن و سوتماككردنی خاكی كوردستاندا، جوانناسی و داهێنانی ئه‌ده‌بی ده‌خوڵقێنێت و هه‌روه‌ها ڕووحیه‌تی كوردی له وێنای قوربانییه‌كی بێ ده‌ست و زمانی ژێر چه‌قۆی جه‌لاده‌كانی، ڕزگار ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ر ترۆپکی نه‌مری.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وتیشی: لەسەردەمی نوێ و دوای سیاسه‌ته‌كانی ته‌عریب، ئه‌نفال، ڕاگواستن و جینۆساید، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی كورد، هه‌وڵیانداوه، ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه و خاكی كوردستان كران، بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و شاكاری مه‌زنیان له‌و باره‌یه‌وه به‌رهه‌مهێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان جه‌ختیكرده‌وه، كه پێویسته كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كورد بكرێت و وتی: جێی خۆیه‌تی ئه‌م كۆنفرانسه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ هێنانه‌ئارای گفتوگۆیه‌كی كوردانه و بپرسین: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، وێنای زیهنی كه‌سایه‌تی كورد له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانماندا، له شانۆ و سینه‌مادا به جۆرێك دابڕێژینه‌وه، كه چیدیكه خۆی نه‌خزێنێته ژێر چه‌تری به‌زه‌یی، پاڕانه‌وه و قوربانی بوون؟، به‌ڵكو له لوتكه‌ی مانه‌وه و نه‌مریدا، داوای مافی خۆی بكات، ڕه‌نگڕێژی سنووری سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تیی خۆی بكات.
وتیشی: ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن، كاتی هاتووه، له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و مشوورخواردنی ئه‌كادیمیان و ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌وه، به‌دوای وه‌ڵامیاندا بگه‌ڕێین.
له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، سێ پانێلی تایبه‌ت به شیعر و هونه‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جینۆساید له ژانره جیاجیاكانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردیدا به به‌شداری 10 توێژه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاره له ڕۆژی دووه‌مدا، دوو پانێلی دیكه تایبه‌ت به شیعر و ڕۆمان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جینۆساید له‌و ژانره ئه‌ده‌بیانه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
دواتر له ڕێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشكه‌ش به به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه ده‌كرێت و گه‌ڵاڵه‌ی ڕاسپارده و پێشنیازه‌كان ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كرێن.
کامەران کەریم