زایەڵە - به ئاماده‌بوون و چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له سلێمانی یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستیی جینۆساید، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
كۆنفرانسه‌كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا نزیكه‌ی بیست توێژینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جینۆساید له ڕۆمان، شیعر، فیلم و شانۆی كوردیدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان له دوو توێی كتێبێكی 527 لاپه‌ڕه‌ییدا چاپكراون و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
کامەران کەریم