زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند: دۆخی ئێستای خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان هیچ کات هێندە پڕ قەیران و تەنگەژە،و مەترسیدارنەبوە ،لەبەرامبەریشدا هیچ کاتێکیش وەک ئێستا حکومەت وحوکمڕانانی کوردبێ باک وکەمتەرخەم وبێ هەڵوێست،نەبوون .بەردەوامبونی ئەم دۆخەش دنیایەک لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە،ودواتریش چارەسەرکردنی لەمەحاڵ نزیک دەبێتەوە .ئاخەرلەهەرێمێکدا ساڵ بکرێتەهەشت مانگ ومانگ بکرێتە ( ٤٥ )ڕۆژ دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بکرێت کەژیان لەوەستان نزیکدەبێتەوەوجوڵەی بازاڕت دەوەستێت،و کۆمەڵگاهەڵدەوشێت وشیرازەی خێزان تێکدەچێت،وبێکاری وهەژاری باڵانسیان،هەڵدەکشێت وبەدوایشیدا خەڵکی ملدەهاون بۆکاری نەشیاوونادروست و دورلەداب ونەریتی کوردەواری .

وتیشی: تۆخاکت سەروەری نەمێنێت ولەسەرزەوی وئاسمانەوە سنورت پێشێلبکەن ،ئایندەشت نادیارەوگڵۆڵەت ڕوولەلێژییە .سێ دەیەزیاترە ئەم دەسەڵات وحوکمڕانانەی کورد هێندە حوکمڕانی ناشیرینیان پێ نیشانداین وپێیان بەخشین بەتەواوی ئەوئاسۆڕون وپرشنگدارەی هەموان چاوەڕێمان دەکرد کزکزکرد تابەتەواوی فویان،لێکردوکوژاندیانەوە .بەداخیشەوە نەک حوکمڕانی خراپی دەسەڵاتی کوردی زۆرینەی هەستەکانی تاکی کووردی لەباشورزیندەبەچاڵکرد ، کاریگەری نەرێنی وخراپیشیان بۆهەستی تاکی کوردی پارچەکانی تری کوردستان دروستکرد ، چونکەئەوەی ئەوانیش چاوەڕێ بوون لەباشور وادەرنەچوو .

ئەوەشی خستەڕوو: دۆخی ناوچەکەبەگشتی لەکوڵاندایە،ودۆخی خەڵک وخاکی هەرێمیش ئێجگار نالەباروقورسە ،وخەڵکی دووجار بونەتەقوربانی ، قوربانیەکیان خراپی ونادروستی پەیوەندیی حیزبەکوردییەکان بەگشتی و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان ،قوربانیەکیش،ئەوپەیوەندییەناجۆروهەڵبەزودابەزوناجێگرەی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی ناوەند .بۆیە ئاماژەکان وادەخوازێت کەبەزوویی هەموان بەحکومەتوحیزبەحوکمڕانەکانیشیەوە وازلەململانێ ویەکترشکاندن ،وجیاوازیکردن لەنێوان ناوچەکان بهێنن ،وبیرێک لەژیان وئایندەی خەڵک وخاکی کوردستان بکەنەوە .

کامەران کەریم