زایەڵەـــ وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، کورتهێنانی بووجەی ئەو ڕژێمە لە مانگی نوڤامبێردا بۆ 4.5 ملیارد دۆلار هەڵکشاوە.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، کە ئەو ڕژێمە لە مانگی نوڤامبێری ڕابردوودا کورتهێنانی بووجەی 4.5 ملیارد دۆلاری تۆمار کردووە کە ئەو کورتهێنانی بووجەی ڕژێمی زایۆنییە هۆکاری تێچووی شەڕی داگیرکەران و هێرشی سەربازییە بۆسەر کەرتی غەززە.
ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاند کورتهێنانی بووجەی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا لە 2.6 لەسەدی بەرهەمی تێکڕایی ناوخۆیی لە مانگی ئوکتۆبەردا، بۆ 3.4 لەسەد لە مانگی نوڤامبێردا بەرز بوویەوە.
هەروەها پلەدارێکی وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی گوتی: کورتهێنانی بووجە تا کۆتایی ساڵی 2023 بۆ نزیکەی 4لەسەد لە بەرهەمی تێکڕایی ناوخۆیی بەرز دەبێتەوە.
لەسەر ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕژێمی زایۆنی داهاتەکانی ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا 15.6لەسەد دابەزیوە کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی ڕەوتی پەراخی باجەکان لە لایەن دانیشتوویانی ناوچە داگیرکراوەکان بە بۆنەی شەڕی غەززەوە.