زایەڵە - ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن _ دەربەندیخان ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند :  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای  (  دەربەندیخان -  زەڕایەن ) نزیک گوندی ( بیرکێ ) ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا . ئەم ڕووداوە سەرەڕای زیانی مادی زیانی گیانیش سێ برینداری لێکەوتەوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران.

کامەران کەریم