زایەڵە ـــ نیشانی ئاڵتوونی وەرزشوانی ئوزبەکستانی کەوا لە ئۆڵۆمپیکی 2016ی ڕیودۆژانریۆ بەدەستی هێنابوو، لێ وەرگیراوەتەوە.
ئاژانسی جیهانی تاقیکاری دوپینگ (ITA) ڕاپۆرتی داوە کە دادگەی جیهانی حوکمە وەرزشییەکان (CAS) ڕەوتی گەمارۆخستنەسەری نەجات ڕەحیموف کێشهەڵگری قەزاقستانی پشتڕاست کردۆتەوە و هەموو ئاکامە وەرزشییەکانی ئەو وەرزشوانە لە ڕێکەوتی 15 مارسی 2016 بەملاوە لەوانە نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیکی 2016 هەڵوەشایەوە.
نەجات ڕەحیموفی 30ساڵ تەمەن لە ئۆڵۆمپیکی 2016 لە کێشی 77 کیلۆگرامدا مەداڵی ئاڵتوونی بردەوە و هەروەها عینوانی پاڵەوانی جیهانی لە ساڵی 2015دا بەدەست هێنابوو.
کەژاڵ حەمیدی