زایەڵە ـــ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شاخ، پاڵەوانەکانی گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی سەخت و پڕچێژی سازکرد بۆ سەر لووتکەی پیرەمەگروون و چەن لووتکەیەکی دیکە.
بەشی ڕاگەیاندنی کۆڕی شاخەڕۆیی مەقان، گروپێکی تایبەت لە شاخەوانە بەتواناکانی گروپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی سەخت و پڕ چێژیان ئەنجامداوە بۆ لووتکەی سەرکەشی پیرەمەگروون و p3 و P2 و بردەسفر و چەند لووتکەیەکی دیکە.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: پاڵەوانەکانی ئێمە توانیان پێش خۆر ئاوابوون بگەنەوە خاڵی دەستپێک کە گوندی زێوێ بوو..
بەناوی دەستەو ئەندامانی گروپی شاخەوانی مەقان سوپاسیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوام بوونیان بۆ دەخوازین.