زایەڵە - لە نوێترین راپرسی؛ لیستی هاوپیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەبێتە براوەی یەکەم هەڵبژاردن.

ئەنجامی ڕاپرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

هاوپه‌یمانی "العربی كركوك" 15%ی ده‌نگه‌كان و پارتی  8%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هاوپه‌یمانی "العربی كركوك" 15%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان 8%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت، هاوپه‌یمانی "القیاده‌" 8%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت، هاوپه‌یمانی "كركوكنا" 5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت.

کەرکوک ئەو "شارە نەوتییە" کێشە لەسەرە، وەک ناوچەیەکی جێگه‌ی ململانێی سیاسی لە نێوان عەرەب و کورد و تورکماندا سەیر دەکرێت

کەرکوک ئەو "شارە نەوتییە" کێشە لەسەرە، وەک ناوچەیەکی جێگه‌ی ململانێی سیاسی لە نێوان عەرەب و کورد و تورکماندا سەیر دەکرێت و سەرکردەکانی پارتەکان زۆرجار بە "بۆمبێکی کاتیی کە لە هەر ساتێکدا بتەقێتەوە" وەسفی دەکەن.

زیاتر لە 300 کاندید لە کەرکوک کێبڕکێ دەکەن لەسەر 16 کوردسی،زیاتر لە 300 کاندید لە کەرکوک کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی 850 هەزار دەنگدەر، کە بەسەر کورد، عەرەب و تورکماندا دابەشکراوە، بۆ پڕکردنەوەی 16 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك.

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان زیاتر دەبێت،ناکۆکی لەسەر قورسایی دیمۆگرافی لە کەرکوک شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئێستا لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان زیاتر دەبێت، کە شێوەی هاوکێشە سیاسییەکەی شارە پڕ لە کێشەکان دیاری دەکات، بۆیە چاودێران ده‌ڵێن، ره‌نگه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وه‌ك "مین" بێت و مەرج نییە فۆرمولەیەکی بەردەوام بۆ سەقامگیری دابین بکات.

حزبە کوردییەکان لە دوای ساڵی 2003 حکومەتی خۆجێیی شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و لە 2017دا لەدەستیاندا.

حزبە کوردییەکان لە دوای ساڵی 2003 حکومەتی خۆجێیی شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە سەرۆکایەتی حکومەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتر لە مانگی 10ی 2017، كورد ده‌سه‌ڵاتی له‌ كه‌ركوك له‌ده‌ستدا، له‌وانه‌ پارێزگاری كه‌ركوك و زیاتر له‌ 100 پۆستی دیكه‌.

کامەران کەریم