زایەڵە - لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لە پێناو بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، چەند بڕیارێک دەرچوو:

١-  دواخستنى هەر وانە یاخود تاقیکـردەوەیەک لە رۆژانى (١٧و١٨ /١٢/ ٢٠٢٣) و لە رۆژانى دواتر قەرەبوبکرێتەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانى دانیشتوى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.

٢- لەو دوو رۆژەى لە خاڵى سەرەوەدا ئاماژەى پێکراوە، سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانى کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

کامەران کەریم