زایەڵە ـــ سەرۆک کوماری ڕووسیا دەڵێت هێشتاکوو ئەو وڵاتە دوابڕایاری خۆی لەمەڕ ئامادەبوون بۆ ئۆڵۆمپیک دەرنەکردووە.
ڤێلادێمیر پووتین سەروک کۆماری ڕووسیا. یاساکانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC)ی، کەوا وەرزشوانە ڕووسەکان مەژبوو دەکات وەکوو وەرزشوانێکی بێلایەن بەشداری ئۆڵۆمپیک کەن، داوەتە بەر باس و خواست و لێپرسینەوە.
پووتین هەروەها ئاماژە دەکات کە ڕووسیا هێشتاکوو دوابڕیاری خۆی لەمەڕ ئامادەبوونی وەرزشوانە ڕووسەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی ساڵی داهاتوو دەرنەکردووە.
لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک حەوتەی ڕابردوو بەرگیراوی گشتی ڕەت کردەوە و پشتڕاستیشی کردەوە کە ڕووسەکان وەکوو وەرزشوانێکی بێلایەن(بێ سروود، بێئاڵا) بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن.
کەژاڵ حەمیدی