زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی بڵاوكردەوەو نۆ رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی یەکەمی 2023، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی وەبەرهێنان و ژینگە.
هاوکات دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی دارایی و چاودێری مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگەکانی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم) بە نادیاری ماوەتەوە.
جێی باسە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم بەلێنیدابوو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات بەڵام بەلێنەكەی خۆی نەبردەسەرو چەند رۆژێك ماوە بگەینە ساڵی نوێ كەچی هێشتا مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ دابەشنەكراوەو چارەنوسیشیان دیار نیە.
کامەران کەریم