زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشێکی شاخەوانی تایبەتی ئەنجامداوە کە پڕبووە لە زانیاری و ئەزموون.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠٢٣، لەسنوری گوندی( چنێران )سەربەقەزای شەقڵاوە لەکاتی گەشتێکی شاخەڕۆیی لەلایەن گرووپی شاخەوانی پایتەخت، لەسەر رێگای گەشتەکەیاندا، ٢ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دەدۆزنەوە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر دەکەن، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەیشتنە شوێنەکە و مەترسیەکەیان چارەسەرکرد.
شایەنی باسە گروپەکانی شاخەوانی بۆ چەند جارێک سمیناری هوشیاریان لە لایەن تیمەکانی هوشیارکردنەوەی کارووباری مینی هەولێر پێدراوە، بۆیە بەهەستیاری لەگەڵ مین و پاشماوەی جەنگی هەڵسوکەوت دەکەن و هاوکار بوونە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت